له كاتژمێر 7 ى به‌یانی ئه‌مڕۆوه یه‌كشه‌ممه 10 ى 10 ى 2021 ، پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق و هه‌رێمی كوردستان دەستی پێ کرد و تاوەکو شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
رێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئابووری ، له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكرده‌وه:
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 2021/10/10 بەئیرادەیەکی نیشتمانییانە چوومە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
راشیده‌گه‌ێنێت: ھیوادارم ھەموو ھاونیشتمانیان و ھەموو ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان ھەیە بەشداریبکەن و واجبی نیشتمانی بەجێبھێنن و مافی خۆیان وەرگرن.
رێباز حه‌ملان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: ئومێد دەکەم ھەموو ئەو کاندیدە بەرێزانەی دەردەچن بەیەک رۆحییەتی کوردانە بەرگری لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و پێشمەرگە و جوتیاران و ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بکەن.
له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا ، 23 ملیۆن و 986 هەزار و 741 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە. سێ هەزار و 226 كاندید کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن.
لەم هەڵبژاردنەدا عێراق دابەشکراوە بەسەر 83 بازنەدا. بۆ هەر بازنەیەک کۆتاییەک بۆ بۆ ئافره‌تان دانراوە. هەروەها نۆ کورسی بۆ کۆتای پێکهاتەکان: له کریستیان، شەبەک، ئێزدی، سابیئە و کوردانی فەیلی دیاریكراوه.
لەم هەڵبژاردنەدا ، 55 هەزار و 41 وێستگەی دەنگدان لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەن لە هەر وێستگەیەک 450 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
هه‌روه‌ها له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا، : 800 چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان، 715 نوێنه‌ری چاودێری وڵاتان، 274 چاودێری یەکێتیی ئەوروپا، تیمێکی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، 86 وڵات و رێکخراو بانگهێشت كراون و چاودێری پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ، 46 هەزار و 888 چاودێری نێوخۆیی، 207 هەزار و 344 نوێنەری لایەنەکان، 498 راگەیاندنکاری نێوخۆیی، 305 راگەیاندنکاری نێودەوڵەتی رووماڵ و چاودێریی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.