گه‌وره ئه‌ندازیارێكی پێشووى پرۆگرامه‌كانى ته‌كنه‌لۆژیا له وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مریكا جه‌ختى له‌وه ده‌كاته‌وه كه گۆڕانكارى ته‌كنه‌لۆژیا له سوپاى ئه‌مریكا هێواشه و واشنتۆن ناتوانێ ململانێ له‌گه‌ڵ چیندا بكات.
نیكۆلا چایان گه‌وره ئه‌ندازیارى پێشووى ته‌كنه‌لۆژیا له وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مریكا، له چاوپێكه‌وتنكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى (فاینانشال تایمز)ى به‌ریتانى باس له‌وه ده‌كات كه له‌ماوه‌ى 15 بۆ 20 ساڵى دیكه هیچ هه‌لێك نییه تا له بوارى ته‌كنه‌لۆژیادا بكه‌وینه پێش چینه‌وه، پێموایه هه‌موو شتێك كۆتایى هاتووه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه چین ده‌یه‌وێ له‌بوارى ته‌كنه‌لۆژیا هه‌موو جیهان بخاته ژێر ڕكێفى خۆى و ده‌ڵێت: هێواشی ئه‌مریكا له دواى ئه‌وه دێ كه گۆگڵ نایه‌وێ كار له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى به‌رگریى بكات به تایبه‌تیش له ڕووى ژیریى دروستكراوه‌وه.
چایان به سه‌رسوڕمانی باس له‌وه‌ش ده‌كات كه خۆپارێزى له هه‌ڕه‌شه ئه‌لكترۆنییه‌كان له هه‌ندێك له فه‌رمانگه‌كانى حكوومه‌تى ئه‌مریكى ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستى باخچه‌ى ساوایانه. هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ى له بیرۆكراتییه‌كان گرت و ڕایگه‌یاند: بیرۆكراتییه‌ت ڕێگه‌ى به دوژمنانى ئه‌مریكا دا تا له پێشكه‌وتندا بن.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له داهاتوویه‌كى نزیكدا هه‌ڕه‌شه ته‌كنه‌لۆژییه‌كانى چینى به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا دێته ئاراوه.
پێشتریش جه‌نه‌ڕال جۆ هابیتین جێگرى سه‌رۆكى ئه‌ركانى هێزه هاوبه‌شه چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌مریكا له نوێكردنه‌وه‌ى سوپا ئه‌و خێراییه به‌رچاوه‌ی نییه تا بتوانرێ له ڕووى ته‌كنه‌لۆژییه‌وه پێش ڕووسیا و چین بكه‌وێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.