بوومەلەرزەیەک به‌گوڕی 6،2 پله لەسەر پێوەری رێختەر كه‌ناراوه‌كانی دوورگەی گەورە سەربە ویلایەتی هاوای ئەمریکای هەژاند.
دەستەی رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریکا (USGS) بڵاوی كرده‌وه كه بوومه‌له‌رزه‌كه له دوورگه‌ی گه‌وره له باشووری هاوای روویداوه كه نزیكه‌ی 27 كیلۆمه‌تر له ناوچه‌ی نالیهۆ دووره و له قوڵایی 35 كیلۆمه‌تردا تۆماركراوه.
دوای بوومه‌له‌رزه‌که كه هیچ زیانێكی گیانیی لێنه‌كه‌وته‌وه، ژماره‌یه‌ك پاشله‌رزه روویانداوه كه گهورهترنیان گوڕه‌كه‌ی 4،3 پله بووه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی گواستنەوە لە ویلایەتی هاوای له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه كردووە کە بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی بە فڕۆکەخانە، پرد و بەندەرەکان نەگەیاندووە.
فه‌رمانگه‌ی ئاووهەوای نیشتمانیی لە هۆنۆلۆ پایتەختی ویلایه‌تی هاوای رایگەیاند كه دوای بوومه‌له‌رزه‌كه هیچ مه‌ترسییه‌كی روودانی تسۆنامی نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.