ئه‌مینداری گشتیى هاوپه‌یمانى ناتۆ ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه به‌هۆى گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوورى خێرایى چین له ئێستادا بۆته هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانى ناتۆ.
یڵس ستوولتبێرگ ئه‌میندارى گشتیى هاوپه‌یمانى ناتۆ ڕایگه‌یاند: په‌ره‌سه‌ندنى ئابوورى چین و هه‌ماهه‌نگیى پته‌وى نێوان مۆسكۆ و په‌كین، هۆكارێكه تا ببنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ناتۆ، هه‌روه‌ها ستوولتبێرگ ره‌خنه‌ى توندی له هه‌ماهه‌نگى نێوان مۆسكۆ و په‌كین گرت و پێیوایه ئه‌مه ده‌بێته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ناتۆ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ڕووسیا و چین زیاتر كاره‌كانیان له‌نێوه‌ندی ئه‌و چالاكییانه‌یه كه ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێی هه‌ڵه‌ده‌ستن له‌نێویشیاندا ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
ئه‌مینداری گشتیى هاوپه‌یمانى ناتۆ ده‌شڵێت: دابه‌شبوون له‌نێوان فه‌ڕه‌نسا و ئه‌مریكا نابێ هۆیه‌ك بێ بۆ دابه‌شبوون له‌نێوان هاوپه‌یمانى ناتۆدا.
RT
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.