سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرای كرد كه ڕێژه‌ی به‌شداریكردنی هه‌ڵبژاردن 41% بووه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م جه‌لیل عه‌دنان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه ڕێژه‌ی به‌شداریكردنی هه‌ڵبژاردن بریتی بووه له 9 ملیۆن 77 هه‌زار و 770 به‌شداربوو.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌م ڕێژه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت ڕێژه‌ی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان له سه‌رتاسه‌ری عێراق بریتی بووه له 41%.
جێی باسه ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه مافی ده‌نگدانیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2021ی عێراق هه‌بوو بریتی بوون له 25 ملیۆن و 139 هه‌زار 375 كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.