ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ دووشه‌م سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی له حكوومه‌ت و گه‌لی عێراق پیرۆز كرد.
ستیڤان دۆگاریك گوته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند: گۆتێرێس ده‌ستخۆشی له هه‌موو پیاوان و ئافره‌تانی عێراق ده‌كات به‌بۆنه‌ی چوونه سه‌ر سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردن له 10ی ئۆكتۆبه‌ر.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به هه‌وڵ و كۆششی لایه‌نه‌كانی هه‌ڵبژاردن و هێزه ئه‌منییه‌كان توانرا هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته‌ی پاك و بێگه‌رد به‌ڕێوه بچێت وه‌ك ئه‌وه‌ی گه‌لی عێراق ده‌یویست بۆ چاكسازی و بنیادنانی داهاتوویه‌كی گه‌شتر.
گوته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر زاری گۆتێرێسه‌وه راشیگه‌یاند: داوا له لایانه په‌یوه‌نداره‌كان ده‌كه‌م پابه‌ندی ڕێز بن و ئارام بگرن به‌رامبه‌ر ئه‌و خشته كاتییه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش دایناوه بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان و دواتریش له زووترین كاتدا حكوومه‌ت پێك بهێنن.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكار و پاڵپشتی حكوومه‌تی عێراق و گه‌له‌كه‌ی ده‌بن.
جێی باسه دوێنێ یه‌كشه‌م پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی عێراق به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو و ئه‌مڕۆ دووشه‌میش كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامی به‌رایی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراقی ئاشكرا كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.