شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی رایدهگهێنێت: سبه‌ی یه‌كه‌م باران بارینی ئه‌مساڵ له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌بارێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی رایدهگهێنێت: سبەی چوارشەمە 13 - 10- 2021 ، لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست لەسەر ناوچەکانمان ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لەھەندێک کات بۆ ھەوری تەواو .
راشیدهگهێنێت: لەکاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارەدا ئەگەرەکانی بارانبارین کراوە ده‌بێت بەشێوەیەکی ھەڕەمەکی و بارانی تاو تاو بە روودانی ھەورە تریشقە و زیادبوونی خێرای با بەتایبەت لەناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و سنورە شاخاوییەکانی پارێزگاکەدا کاریگەری زیاتر ده‌بێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: له‌سبه‌یه‌وه پلەکانی گەرما لە سنوری پارێزگای دھۆک بەھۆی کاریگەری بارانبارینەوە بە رێژەی 4 تا 6 پلە روو لەنزمبوونەوە دەکات، بەڵام لەناوچەکانی دیکەی ھەرێم بەھۆی لاوازی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆکە تەنھا بەرێژەی 1 تا 2 پلە نزمدەبنەوە و بەم شێوەیە ده‌بێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم:
ھەولێر 29 پلە ، دھۆک 25 پلە ، سلێمانی 30 پلە ، ھەڵەبجە 32 پلە ، کەرکوک 33 پلە .
ئاراس جه‌بار ده‌شڵێت: لەناوچەکانی گەرمیان پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و لە نێوان36 بۆ 37 پلە ده‌بێت ، هه‌روه‌ها لە سنوری ئیدارەی راپەرین لەنێوان 29 بۆ 30 پلە دەبێت ، خێرای با لە ئاراستەی باکور و باکوری رۆژئاواوە چالاک دەبێت بە خێرای 15کم تا ھەندێک کات بۆ زیاتر لە 35کم لە کاتژمێرێکدا بەتایبەت لەناوچەکانی ھەولێر و دھۆک چالاکی با زیاتر دەبێت .
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه: سەبارەت بە ئەگەری بارانبارین لەناوچەکانی دیکەی ھەرێم تا سنوری پارێزگای ھەولێر و ناوچە شاخاوییەکانی ئەگەری بارانبارین دەبێت بەرێژەی کەم و پچر پچر لەھەندێ کاتدا لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و ئیدارەی راپەرین کاریگەری لاوازتر دەبێتەوە ، لەھەندێ ناوچەدا لەوانەیە نمە باران ھەبێت بەشێوەی کورت خایان .
ده‌شڵێت: لەم جۆرە نزمەپاڵەپەستۆیەدا مەرج نیە لەھەموو ناوچەیەک بارانبارین ھەبێت وەک لەسەرەوە ئاماژەمان پێکردووە بە شێوەی ھەڕەمەکی ھەور ئاسمانی لەناوچەکاندا چردەبێتەوە، کە ئەمەش لەوانەیە لەکاتی چربوونەوەی ھەورەکاندا گۆرانکاری بەسەردا بێتەوە کاریش بکاتە سەر بڕ و رێژەی بارانەکە وە لە سنوری گەرمیان و پارێزگای ھەڵەبجەدا کاریگەری بەشێوەی باران نابێت و تەنھا ھەور لە ئاسمانی ناوچەکەدا ئەبینرێت .
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.