له گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی كۆتایی پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر بۆ تۆپی پێ، كاتژمێر7:45 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به كاتی هه‌ولێر، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌بێته میوانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیمارات و یاریه‌كه‌ش له یاریگای یانه‌ی وه‌سڵ له دوبه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه شاندی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق چه‌ند ڕۆژێكه گه‌یشتۆته ئیمارات و یه‌كه‌ی مه‌شقی به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری هۆڵه‌ندی، دیك ئه‌دڤۆكات سازكردووه.
هه‌ردوو یاریزان موهه‌نه‌د عه‌لی و ڕێبین سۆلاقا به‌هۆی پێكان له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دابڕاون و به‌شداری له یاری ئه‌مڕۆ ناكه‌ن، له‌به‌رامبه‌ریشدا، یاریزان ئه‌حمه‌د ئیبراهیم كه له یاری پێشوو به‌هۆی ڕاگرتنه‌وه دابرابوو، جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه ڕیزی هه‌ڵبژارده‌كه‌و ده‌توانێت له یاری ئه‌مڕۆ به‌شدار بێت.
له سێ گه‌ڕی پێشووی قۆناغی كۆتایی پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی جامی جیهان، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوو یه‌كسان بوون و دۆڕانێكی هه‌یه‌و خاوه‌نی دوو خاڵه‌و له پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپی یه‌كه‌م دایه، ئیماراتیش به هه‌مان شێوه دوو خاڵی هه‌یه‌و به جیاوازی گۆڵ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه دێت.
ئه‌م ئێواره‌یه له پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال عێراق و ئیمارات رووبه‌رووی یه‌کتر ده‌بنه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.