كۆمیسیۆنی باڵای سه‌به‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مڕۆ سێشه‌م واده‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی ئاشكرا كرد.
جه‌لیل عه‌دنان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌به‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مڕۆ سێشه‌م له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان دوای یه‌كلاكردنه‌وه و ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م سكاڵان ئاشكرا ده‌كرێ.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له كۆمیسیۆن جه‌ختی كرده‌وه كه واده‌یه‌كی دیاریكراو بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان نییه، به‌ڵكو هه‌ر كاتێك پێداچوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سكاڵاكان كۆتاییان هات و په‌سه‌ندكران ئه‌نجامی كۆتایی ڕاده‌گه‌یه‌نرێ.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند ئه‌و ئه‌نجامانه به‌راییانه‌ی كه تا ئێستا ڕاگه‌یه‌نراون بریتین له 94%ی كۆی گشتی ده‌نگه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.