كاتێك سه‌یرى ئه‌و ژه‌مه خواردنه ده‌كه‌یت، وه‌ك خواردنێكى ئاسایی دێته پێش چاو، كه‌چى له ڕاستیدا دووباره ململانێكانى نێوان هه‌ردوو كۆریا و ژاپۆنى هێنایه‌وه یاد.
وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره، ده‌فره ژاپۆنییه‌كه هه‌ندێك برنجى تێدایه، به‌ڵام له‌شێوه‌ى دوورگه‌كانى تاكیشیماى كێشه له‌سه‌ره، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵاتی كۆریا توڕه‌بن، لاى ژاپۆنییه‌كان ئه‌و دوورگانه دوورگه‌ى به‌ردین، به‌ڵام لاى هه‌ردوو كۆریا ناوى ده‌ریاى رۆژهه‌ڵاته.
داهێنه‌رى ئه‌و ژه‌مه خواردنه له‌لایه‌ن چێشتخانه‌یه‌كى دوورگه‌ى ئۆكینۆشیما بووه، ئه‌م شوێنه‌ش له ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ر زۆر نزیكه، هاوكات له‌لایه‌كى خواردنه‌كه ئاڵاى ژاپۆن دانراوه.
ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنى كۆریاى باشوور و كۆریاى باكور كاتێك وێنه‌ی ژه‌مه خواردنه‌كه‌یان له تۆڕه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى بینی توڕه‌یی خۆیان ده‌ربڕى.
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ى "دۆنگ ئاى بۆ"ى كۆریاى باشوور له زارى مامۆستایه‌كى زانكۆ ده‌ڵێت "ژاپۆن به‌هۆى فێڵێكى بێ‌مانا ده‌یه‌وێ داوای دوورگه‌كان بكات".
هاوكات ماڵپه‌ڕى "ئاویمینزۆكیرى"ى كۆریاى باكوور ده‌ڵێت "ئه‌و ژه‌مه خواردنه ناپاكى و دهرخستنێكه بۆ هیوا و ئاواته‌كانى ژاپۆن".
جێی باسه ئه‌مه جارى یه‌كه‌م نییه پشێوی ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو كۆریا و ژاپۆن به‌هۆى ئه‌و دوورگانهوه، دواجاریش پشێوییه‌كان له پێش ئۆڵهمپیادى ژاپۆن سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه كاتێك حكوومه‌تى كوریاى باشوور ناڕه‌زایى ده‌ربڕى كاتێك ژاپۆن نه‌خشه‌ى دوورگه‌كانى له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕ و ئه‌پى یارییه‌كان دانابوو.
SKY NEWS
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.