Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 12:55

ئیسرائیل چەند پێگەیەکی هێزە میلیشیاکانی سەربە ئێرانیان لە سوریا کرده‌ ئامانج

كوژراو و برینداربوونی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%


بە گوێرەی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە درەنگانی شەوی رابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بەچڕی بەسەر ئاسمانی سێگۆشەی سنووری سووریا ـ عێراق ـ ئەردەن دەسووڕانەوە و دەستیان کرد بە بۆردومانکردنی پێگەی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە دووری چەند کیلۆمەترێکەوە لە فڕۆکەخانەی تیفۆر لە رۆژئاوای شاری تەدموری سووریا، لەو بۆردومانە فڕۆکەکانی ئیسرائیل ناوەندێکی مەشق و راهێنان و تاوەرێکی پەیوەندییان کردە ئامانج.
روانگەکه‌ راشیده‌گه‌ێنێت، بەهۆی بۆردومانەکانەوە سەربازێکی سووری و 3 چەکداری سەر بە میلیشیاکان کوژران.
هاوکات ئاژانسی فەرمی هەواڵی سووریا "سانا" رایگەیاند، سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی سووریا توانی بەرپەرچی هەندێک مووشەک بداتەوە و هەندێکیانی خستەخوارەوە.

كوردستان TV

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.