Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:00

ستیڤانۆس تسیتیباسی یۆنانی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر فابیۆ فۆنینی ئیتاڵی تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


 له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی قۆناغی سێیه‌می پاڵه‌وانییه‌تی ئه‌ندینا وێلز له‌سه‌ر ئاستی كوران، تێنسزانی یۆنانی ستیڤانۆس تسیتیباس رووبه‌رووی تێنسزانی ئیتالی فابیۆ فۆنینی بۆوه‌، دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوو تێنسزان یارییه‌كه‌ به‌دوو كۆمه‌له‌ به‌رامبه‌ر به‌كۆمه‌له‌یه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی تێنسزانی یۆنانی تسیتیباس ته‌واو بوو، ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان دوو شه‌ش، شه‌ش چوار ، شه‌ش سێ، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ تسیتیباس پلیتی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی به‌ده‌ست هێنا.
 له‌یارییه‌كی دیكه‌ی ئه‌م قۆناغه‌، تێنسزانی ئوسترالی ئه‌لێكس دی مینۆر رووبه‌رووی تێنسزانی چیكی كریستیان گارین بۆوه‌.
دی مینۆر توانی نمایشێكی به‌هێز پێشكه‌ش بكاتوو و هه‌ردوو كۆمه‌له‌ی یاریه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ته‌واو كرد، ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان شه‌ش چوار، شه‌ش دوو، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ ئه‌لێكس دی مینۆر خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی داهاتوو، له‌قۆناغی چاره‌گی كۆتایی رووبه‌رووی تێنسزانی یۆنانی ستیڤانۆس تسیتیباس ده‌بێته‌وه‌.
 هه‌ر له‌ركابه‌ریه‌كانی قۆناغی سێیه‌می ئه‌ندیانا وێلز گایل مۆنڤێسی فه‌ره‌نسی و كیڤن ئه‌ندرسۆنی باشوور ئه‌فریقیا له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاریان ئه‌نجامدا، یاریه‌كه‌ به‌دوو كۆمه‌ڵه‌ی بی به‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی تێنسزانه‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌ ته‌واو بوو، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان حه‌وت پێنج ، شه‌ش دوو، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ گایلی فه‌ره‌نسی پلیتی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی به‌ده‌ست هێنا.  
 

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.