Erbil 38°C شەممە 15 ئاب 00:05

حکوومه‌تی هه‌رێم به‌ گوژمەی 357 ملیۆن دینار پرۆژەیەکی کۆنکرێتکردن له‌ سلێمانی جێ به‌جێ ده‌کات

کوردستان TV
100%


حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌  گوژمەی 357 ملیۆن دینار  پرۆژەیەكی كۆنكرێتكردن  له‌ سلێمانی  جێ به‌جێ ده‌كات.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: به‌ گوژمەی 357 ملیۆن دیناری بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی كۆنكرێتكردنی شەقامەكانی دەوربەری مەڵبەندی تەندروستیی شەهیدانی كەڵەكن لە شاری سلێمانی خەرج كرد.
لە فەرمانێكی وەزاریدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانی، بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 357 ملیۆن دینار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی كاری كۆنكرێتكردنی شەقامەكانی دەوروبەری مەڵبەندی تەندروستیی كەڵەكن و چەند شەقامێكی دیكە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.


دارشتنه‌وه‌ی  هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.