وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م گه‌یشتنی ملیۆنێك ڤاكسینی له جۆری سینۆفارمی چینی ڕاگه‌یاند.
دكتۆر ریاز عه‌بدولئه‌میر ئه‌لحلفی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كاروانی چواره‌می ڤاكسینی سینۆفاڕم تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆڕۆنا كه بڕه‌كه‌ی ملیۆنێك ڤاكسین بوو له‌لایه‌ن حكوومه‌تی چینه‌وه وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی عێراق گه‌یشت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی ڕاشیگه‌یاند: ژه‌مه ڤاكسینه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و به‌گوێره‌ی ڕێژه‌ی دانیشتووان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق دابه‌شی ده‌كه‌ن.
لبنان.. هاووڵاتییان گوڵ و مۆم پێشكه‌شی ڕۆحی قوربانیان ده‌كه‌ن
لای خۆشییه‌وه دكتۆر عه‌لی به‌لداوی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌بازاڕكردنی ده‌رمان و پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكرای كردبوو كه عێراق گرێبه‌ستی كردووه بۆ كڕینی 36 ملیۆن ژه‌مه ڤاكسین، تا ئێستاش له‌م بڕه ملیۆنێك و 750 هه‌زار ژه‌مه ڤاكسین گه‌یشتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.