Erbil 38°C ھەینی 14 ئاب 22:19

بکوژی پیاوه‌ 69 ساڵییه‌که‌ی هه‌ولێر ده‌ستگیر کرا

کوردستان TV
100%

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرای كرد، ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پیاوێكی ته‌مه‌ن 69 ساڵی له‌ شاری هه‌ولێر كوشتبوو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر: ئەمڕۆ کاتژمێر (6)ی ئێوارە لە شەقامی (30) مەتری نزیک پردی سەیداوە له‌ شاری هه‌ولێر ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوو دەدات و لە ئەنجامدا کە سێک بەناوی (سەرهەنگ سالح پاشا) تەمەن (69) ساڵ سێ گولـەی بەردەکەوێت و گیان لەدەست دەدات و تۆمەتباریش لە شوێنی ڕووداوه‌كه‌ ڕادەکات.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای ڕووداوه‌كه‌ دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چوونە شوێنی مەبەست بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و توانرا ناسنامەی تۆمەتبار دەستنیشان بکرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی پۆلیس هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: تۆمه‌تباره‌كه ‌ناوی (ن. س. ح)ه‌ و تەمەن (67) ساڵه‌ و لە کاتی ئێستادا دەستگیرکراوە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هۆکاری ڕووداوه‌كه‌ دەگەرێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆن لەنێوان تۆمەتبار و کوژراودا.

ئێستاش پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە  بۆ ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبار ڕادەستی دادگا بکرێت تا ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەری بگیرێتە بەر.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.