Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 22:49

سه‌رۆکی لبنان باس له‌ ڕووداوه‌کانی ئه‌مڕۆی به‌یرووت ده‌کات

کوردستان TV
100%

 

سه‌رۆكی لبنان له‌باره‌ی ڕووداوه‌ توندوتیژییه‌كانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌می لبنان ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ڕوویدا جێگه‌ی قبووڵكردن نییه‌.

میشال عون سه‌رۆكی لبنان له‌ په‌یامێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند: له‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك قبووڵ ناكه‌ین وڵات بكاته دیل بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌به‌سته‌ تایبه‌تییه‌كانی خۆی. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ ده‌كات و سزای هه‌موو ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌منییانه‌ ده‌دات كه‌ هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژییه‌كان بوون.

به‌ڵێنیشی دا دۆخی ناهه‌ژێنی له‌مجۆره‌ هه‌رگیز له‌ وڵات دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌.

له‌ ڕووداوه‌كانی ئه‌مڕۆی لبنان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 6 كه‌س كوژران، لای خۆیانه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان جه‌ختیان كردبووه‌وه‌ هۆكاری نانه‌وه‌ی پشێوییه‌كان خۆپیشانده‌ران بوون ئه‌وان سه‌ره‌تا ئاژاوه‌ و توندوتیژییان نواندبوو، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌یان دابووه‌وه‌ كه‌ ویستبوویان له‌پاڵ خۆپیشاندان ئاژاوه‌ بنێنه‌وه‌، خۆپیشاندانه‌كانیش له‌سه‌ر داوای حزبوڵا بووه‌ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و دادوه‌ره‌ی لیكۆڵینه‌وه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌ گه‌وره‌كه‌ی شاری به‌یرووت ده‌كات.

لای خۆشیانه‌وه‌ حزبوڵا و هاوپه‌یمانه‌كه‌ی جولانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ل هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی لبنانیان تۆمه‌تبار كردبوو به‌ سه‌ره‌تا نانه‌وه‌ی پشێوی و هێرشكردنه‌ سه‌ر هاووڵاتییان.

جێی باسه‌ ڕووداوی‌ توندوتیژی له‌مجۆره‌ی ئه‌مڕۆی شاری به‌یرووت یه‌كه‌مجاره‌ له‌ دوای ساڵی 2008 ڕووده‌دات، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌و پشێوییه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تی لبنان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ ساڵی ڕابردووه‌وه‌ تووشی هاتووه‌ و كارگه‌ری گه‌وره‌شی كردۆته‌ سه‌ر خراپی باری ئابووری و بژێوی خه‌ڵك.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.