Erbil 38°C شەممە 15 ئاب 23:29

زانکۆلاین.. زیاتر له‌ 52 هه‌زار قوتابی پۆلی دوازده‌ تۆمارکراون‌

کوردستان TV
100%

 

ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پلانى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان پەسەند دەکات و ڕایدەگەیەنێت لە دواى تەواوبوونى پرۆسەى پێشکەشکردن لە ڕێگەى زانکۆلاین (52533) خوێندکارى دەرچووى پۆلى دوانزە داواکارییان بۆ وەرگرتن لە زانکۆکانى کوردستان پێشکەش کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەم بە سەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ئامادەبوونى بریکارى وەزارەت و سەرجەم سەرۆک زانکۆ حکوومییەکان و ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرانى گشتى تایبەتمەند، کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزارەت لە سەرۆکایەتى زانکۆى چەرمۆ لە قەزاى چەمچەماڵ بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگه‌یاند: ئامانج لەم کۆبوونەوەیە گفتوگۆکردنە لەبارەى گەڕانەوەى دەسەڵاتەکانى خەرجى لەسەر داهات و پەسەندکردنى پلانى وەرگرتن لە زانکۆکان بۆ ساڵى نوێى خوێندن، بە شێوەیەک پلانەکان هاوتەریب بێت بۆ سوودى دەرچووان و پێداویستییەکانى بازاڕى کار.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌: وەزارەتى خوێندنى باڵا بە ڕەچاوکردنى کواڵتى خوێندن و لەچوارچێوەى جێبەجێکردنى پلانێکى تۆکمە، کار بۆ وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەکات، سەرەڕاى ئەو ژمارە زۆرەى دەرچووان کە داواکارییان بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان پێشکەش کردووە و ژمارەکەیان بریتییە لە (52533) دەرچوو.

لەبەشێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا پلانى هەریەک لە زانکۆکان گفتوگۆى لەبارەوە کراو دواتر پەسەند کرا، لە بڕگەیەکى دیکەشدا پرسى ئەژمارکردنى ماوەى مانەوەى خوێندکارانى خوێندنى باڵا لە دەرەوەى وڵات کە بەشێوەى ئۆنڵاین بەردەوان بوون، دواى خوێندنەوەى ڕاپۆرتى لێژنەى تایبەتمەند بەم بابەتە و گفتوگۆکردن پێشنیازى لێژنەکە پەسەند کرا. هەروەها چەند بابەت و پرسێکى دیکەى پەیوەست بە پێشخستنى ئاستى زانستى و ئەکادیمیى زانکۆکانى کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و پەسەند کران.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.