ده‌سه‌ڵاتدارانی نێجیریا ئاشكرایان كرد، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئه‌بو موسعه‌ب برناوی ئه‌میری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشیان له ڕۆژئاوای ئه‌فریقیا كوشتووه.
جه‌نه‌ڕال لاكی ئیرابۆر سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای نێجیریا بۆ ئاژانسی (فڕانس پرێس) ڕاگه‌یاندووه: دڵنیابوونه‌ته‌وه له كوشتنی برناوی. به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چۆنییه‌تی كوشتنی ئه‌و ئه‌میره‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له ڕۆژئاوای ئه‌فریقیا ئاشكرا بكات.
ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له ڕۆژئاوای ئه‌فریقیا له ساڵی 2016 دروست بووه دوای جیابوونه‌وه‌یان له ڕێكخراوی بوكۆ حه‌ڕام، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردووش‌دا توانیبوویان ده‌سه‌ڵاته‌كانیان فراوان بكه‌ن به‌تایبه‌تیش له هه‌ندێك ناوچه‌ی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی نێجیریا.
سوپای نێجیریا ماوه‌یه‌كه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی به‌رامبه‌ر چه‌كدارانی تیرۆریستی داعشی له ناوچه‌كه چڕ كردۆته‌وه به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كان چه‌ندان هێرشیان كردبووه سه‌ر سوپا و هه‌روه‌ها ده‌ستیان كردبوو به ڕفاندنی خه‌ڵك و وه‌رگرتنی سه‌رانه و نانه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن له گونده‌كانی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی نێجیریا.
له‌و كاته‌وه‌ی ڕێكخراوی بوكۆ حه‌ڕام له ساڵی 2009 له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی نێجیریا دروستبوونی خۆی ڕاگه‌یاندووه و دواتریش ڕاگه‌یاندنی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له ناوچه‌كه، تا ئێستا نزیكه‌ی 36 هه‌زار كه‌س كوژراون و هه‌روه‌ها ملیۆنان خه‌ڵكیش ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.