ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی و نزیكبووه‌وه له 85 دۆلار.
نرخی نه‌وتی خاو به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا 2% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، نرخی نه‌وتی برێنت ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28 سه‌نت به‌رزبووه‌وه كه ده‌كاته 0.3%ی نرخه‌كه‌ی و به‌مه‌ش نرخی هه‌ر به‌رمیل نه‌وتێك بووه 84.28.
هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌هه‌مانشێوه 30 سه‌نت به‌رز بووه كه ده‌كاته 0.4% و نرخی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به 81.61 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ.
چاودێرانی بازاڕه‌كانی نه‌وتی جیهانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌مشێوه‌ی ئێستا كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی حه‌مباركراوه له ڕێكخراوی هاوكاری ئابوور و گه‌شه‌پێدانی جیهانی كه له ساڵی 2015وه كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌مجۆره‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.