زانكۆیه‌كی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌تمه‌ند نوێترین داتا و زانیاری له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆڕۆنا بڵاو كردۆته‌وه و ئه‌و وڵاتانه‌شی ڕیزبه‌ند كردووه كه به زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می كۆڕۆنا داده‌نرێن.
زانكۆی (جۆنز هۆپكهنز) ئاشكرای كرد، نوێترین داتای تووشبووانی كۆڕۆنا له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئێستا بریتییه له 239 ملیۆن و نیو، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی تا ئێستاش به ڤایرۆسه‌كه مردوون بریتین له 4.8 ملیۆن كه‌س.
زانكۆكه له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین زه‌ره‌رمه‌ندی كۆڕۆنان، ئه‌مه‌ریكای داناوه كه تێیدا زیاتر له 721 هه‌زار كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها تێكڕای تووشبووانیش به زیاتر له 44 ملیۆن كه‌س هه‌ژمار ده‌كرێن.
له ڕیزبه‌ندی دووه‌میش وڵاتی به‌ڕازیل دێت به گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له 602 هه‌زار كه‌س، ڕێژه‌ی تووشبووانیش له وڵاته‌كه بریتییه زیاتر 21 ملیۆن كه‌س.
ڕیزبه‌ندی سێیه‌م وڵاتی هیندستان دێت به گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له 451 هه‌زار كه‌س، ڕێژه‌ی تووشبووانیش بریتییه زیاتر له 34 ملیۆن كه‌س.
له ریزی چواره‌م مه‌كسیك دێت به گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له 283 هه‌زار كه‌س و ڕێژه‌ی تووشبووانیش به په‌تاكه بریتییه زیاتر له 3 ملیۆن كه‌س.
ریزبه‌ندی پێنجه‌م ڕووسیایه به گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له 216 هه‌زار كه‌س و تووشبوونی زیاتر له 7 ملیۆن كه‌س.
له ریزی شه‌شه‌م ولاتی پیڕۆ دیێت به مردنی زیاتر له 199 هه‌زار كه‌س و تووشبوونی زیاتر له 2 ملیۆن كه‌س.
ڕیزبه‌ندی حه‌وته‌م ئه‌نده‌نووسیایه به گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له 142 هه‌زار كه‌س و تووشبوونی زیاتر له 4 ملیۆن كه‌س.
هه‌شته‌م به‌ریتانیا دێت به گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له 138 هه‌زار كه‌س و تووشبوونی زیاتر له 8 ملیۆن كه‌س.
نۆیه‌م ئیتاڵیایه به گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له 131 هه‌زار كه‌س و تووشبوونی زیاتر له 4 ملیۆن كه‌س.
ده‌یه‌م و كۆتاش وڵاتی كۆڵۆمبیا دێت به گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له 126 هه‌زار كه‌س و تووشبوونی زیاتر له 4 ملیۆن كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.