بیڵ كلینتۆنی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له ته‌مه‌نی 75 ساڵیدا به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی به نه‌خۆشی خوێن ده‌گوازرێته‌وه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌رێمی كالیفۆرنیا و ئێستا له به‌شی چاودێری چڕی ئه‌و نه‌خۆشخانه خه‌وێنراوه.
ئه‌نگل ئۆرینیا گوته‌بێژی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند: كلینتۆن له ڕۆژی سێشه‌می ڕابردووه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه گواستراوه‌ته‌وه به‌هۆی نه‌خۆشی خوێن و كه‌مبوونه‌وه‌ی خڕۆكه سپییه‌كانییه‌وه.
ئه‌نگل جه‌ختی كرده‌وه كه كلینتۆن تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا نه‌بووه و ئێستا ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه به‌ره‌و باشتربوون ده‌چێت.
لای خۆشیانه‌وه ئه‌و تیمه پزیشكییه‌ی ئه‌ركی چاره‌سه‌ری كلینتۆنیان پێ سپێردراوه له به‌یاننامه‌یه‌كدا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا كێشه‌ی له خڕۆكه سپییه‌كانی خوێن هه‌یه و ئێستاش له به‌شی چاودێری چڕ به به‌رده‌وام چاودێری ده‌كرێ.
ئاشكراشیان كرد كه له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا به‌و ده‌رمان و چاره‌سه‌رییانه‌ی بۆی دانراوه، كلینتۆن وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی باشی هه‌بوو و ئێستا ڕێژه‌ی خڕۆكه سپییه‌كان له خوێنی‌دا باشه.
جه‌ختیشیان كرده‌وه، وه‌ك تیمی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی كالیفۆڕنیا به‌رده‌وام په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ تیمی پزیشكی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له نیۆیۆڕك هه‌یه به‌تایبه‌تیش دكتۆری تایبه‌تی پسپۆری دڵ و خوازیاریشین له ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتوودا بتوانن چاره‌سه‌ری ته‌واو بۆ كلینتۆن بكه‌ن و به ته‌ندروستییه‌كی باش ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ی بكه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.