له یارییه‌كانی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و به‌ڕازیل سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێنا و له گه‌یشتن به مۆندیال زیاتر نزیك بوونه‌وه.
سه‌ره‌تا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له‌نێو یاریگه‌ی مۆنۆمینتاڵ له شاری بۆین ئایرس مێوانداریی هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆی كرد و یارییه‌كه‌شی به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام لێ برده‌وه، تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ش له‌لایه‌ن هێرشبه‌ری یانه‌ی ئینته‌ر میلانی ئیتاڵی لاوتارۆ مارتینێز له خوله‌كی 43ی گێمی یه‌كه‌م بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین تۆمار كرا.
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به‌م سه‌ركه‌وتنه كۆی خاڵه‌كانی كرده 25 خاڵ و شوێنی خۆی له ڕزبه‌ندی دووه‌می یارییه‌كانی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ قایمتر كرد.
له یارییه‌كی تریشدا هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل له‌نێو یاریگه‌ی ئه‌رینا دی ئه‌مازۆنیا مێوانداریی هه‌لبژارده‌ی ئۆرگوای كرد و یارییه‌كه‌شی به ئه‌نجامێكی گه‌وره و به 4-1 گۆڵ لێ برده‌وه.
گۆڵه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل له‌لایه‌ن یاریزانان نیمار له خوله‌كی 10، 2 گۆڵ له‌لایه‌ن رافینیا له خوله‌كانی 18 و 58 و گابریێل باربۆسا له خوله‌كی 83 تۆمار كران، تاكه گۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرگواش له‌لایه‌ن لویس سوارێز له خوله‌كی 77 تۆمار كرا.
به‌م سه‌ركه‌وتنه هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل به كۆكردنه‌وه‌ی 31 خاڵ هه‌ر له پێشه‌نگی هه‌ڵبژارده‌كانی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ مایه‌وه.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2 یاری تریش به‌ڕێوه‌چوون كه ئه‌نجامه‌كانیان به‌مشێوه‌یه بوون:-
كۆڵۆمبیا 0-0 ئیكوادۆڕ
چیلی 3-0 ڤه‌نزوێلا
ئێستا ڕزبه‌ندی 5 هه‌ڵبژارده‌كه‌ی یه‌كه‌می كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور بۆ یارییه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌یه:-
- به‌ڕازیل 31 خاڵ
- ئه‌رجه‌نتین 25 خاڵ
- ئیكوادۆڕ 17 خاڵ
- كۆڵۆمبیا 16 خاڵ
- ئۆرگوای 16 خاڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.