كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نزیك بووه‌ته‌وه و ته‌نیا هه‌نگاوێكی بچووكی ماوه.
كۆمیسیۆن له به‌یاننامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی تا ئێستا ڕاگه‌یه‌نراون به‌رایین، ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ش به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه بوو كه پێشتر ڕامانگه‌یاندبوو له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا ئه‌نجامه به‌راییه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نین.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕاشیگه‌یاند: ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان ئه‌وانه بوون كه به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی له ئامێره‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌ده‌ستمان گه‌یشتبوو، هه‌ژماركردنی ده‌ستی ده‌نگه‌كانیش له چه‌ند بنكه و وێستگه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن 100% هاوشێوه‌ی ئه‌نجامه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بوون.
ڕاشیگه‌یاند: كۆمیسیۆن ئێستا له قۆناغه‌كانی كۆتایی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستییه بۆ چه‌ند بنكه‌یه‌ك كه ڕه‌خنه‌یان له‌سه‌ر هه‌بوو و ژماره‌كه‌شیان بریتییه له 3681 بنكه، ئێستاش گه‌یشتوونه‌ته یه‌كلاكردنه‌وه‌ی 70%ی ئه‌و بنكانه.
كۆمیسیۆن هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌نجامی ئه‌و بنكانه‌ی كه تا ئێستا ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستییان ته‌واو بووه ڕه‌وانه‌ی نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی كراون، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی كاری سه‌رجه‌م بنكه‌كان و په‌سندكردنیان، ئه‌نجامی كۆتایی ڕاده‌گه‌یه‌نن، دوای ئه‌مه‌ش قۆناغی دووه‌م دێت كه پێشكه‌شكردنی ناڕه‌زاییه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌ویش له ماوه‌ی 3 ڕۆژدا پێشكه‌ش ده‌كرێ.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان جه‌ختیشی كرده‌وه كه سه‌رجه‌م ئه‌و كارانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به چاودێری ڕاسته‌وخۆی تیمی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا و چاودێرانی ناوه‌خۆ و مافی مرۆڤ و لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.