Erbil 38°C ھەینی 14 ئاب 20:29

فڕۆکه‌ی تورکیا دۆڵی باڵەییانی سنووری قەسرێ بۆردوومان ده‌کات

کوردستان TV
100%

 

به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ی قه‌سرێ ئاشكرای كرد، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌ خه‌ستی ده‌وروبه‌ری گوندێكیان له‌ سنووری شاره‌دێكه‌یان بۆردومان كردووه‌.

شاخەوان حوسێن بەڕێوەبەری شارۆچكه‌ی قەسرێ تایبه‌ت بە (کوردستان تیڤی)ی ڕاگەیاند: کاتژمێر 10:45ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هه‌ینی، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە بیانۆی هەبوونی بنکە و بارەگای چه‌كدارانی پەکەکە، دووجار دەورووبەری گوندی ماونانی لە سنووری شارۆچكه‌ی قەسرێ بۆردوومان کرد.

بەڕێوەبەری شارۆچكه‌ی قەسرێ هه‌روه‌ها ڕایگەیاند: بۆردوومانەکە زیانی گیانی بۆ سەر خەڵکی سڤیل نه‌بووه‌، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێی زۆری بۆ دانیشتووانی گوندەکان دروستکردووە.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ هه‌ینی لە دۆڵی باڵەییان تا دەگاتە گوندەکانی بناری قەندیل و پشدەر، فڕۆکەکانی تورکیا بە چڕی بۆردوومانی بارەگاکانی پەکەکەیان کردووە و تا ئێستاش زیانەكان به‌ دروستی نەزانراون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.