گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی به هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ڵگه‌ی پاك و بێگه‌ردی و سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌كه‌یه.
حه‌سه‌ن نازم گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه هه‌فته‌ی ڕابردوو له سه‌رجه‌م پارێزگاكان به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ركه‌وتنه بۆ ته‌واوی عێراقییه‌كانه و یه‌كه‌م ئامانجی حكوومه‌تیشه كه به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو به دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی.
حه‌سه‌ن نازم ڕاشیگه‌یاند: سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌بێ تۆماركردنی هیچ پێشێلكارییه‌كی ئه‌منی و یاسایی، هه‌نگاوێكی گرینگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه بۆ گه‌یشتن به دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ پێنجشه‌می ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕایگه‌یاندبوو، ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له‌لایه‌ن هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان كارێكی ئاسایی و یاساییه.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه له هه‌ڵبژاردنه‌كان هیچ كه‌س و لایه‌ن و حزبێك به دۆڕا و شكستخواردوو دانانرێت له‌م ڕكابه‌رییه دیموكراتییه‌دا مادام پڕۆسه‌كه خزمه‌ت به وڵات و نیشتمان ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.