ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌فغانستان ئاشكرایان كرد، به‌هۆی ئه‌وه ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كاتی نوێژدا له مزگه‌وتێكی شیعه‌كان له شاری قه‌نده‌هار له باشووری ئه‌فغانستان ڕووی دا، چه‌ندان كه‌س بوونه قوربانی.
هه‌روه‌ها بڵاو كرایه‌وه: ته‌قینه‌وه‌كه هاوشێوه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌یه‌كێك له حوسێنییه‌كان له‌نێو نوێژكه‌ران له كاتی نوێژی هه‌ینی ڕوویداوه.
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له شاری خان ئاباد له ویلایه‌تی قه‌ندووز له باكوری ئه‌فغانستان ببووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له 120 كه‌س.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌فغانستان هه‌روه‌ها ئاشكرایان كرد، له ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆش قوربانی كوژرا و بریندار زۆر هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا به دروستی ژماره‌یان دیار نییه.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌فغانستان وه‌ك زانیاری سه‌ره‌تایی باس له كوژرانی 7 كه‌س و برینداربوونی ده‌یان كه‌سی تر ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.