بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی كەریم ئاغای حاجی حەمەدەمین ئاغای شیناوێ دەكات
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی كەریم ئاغای حاجی حەمەدەمین ئاغای شیناوێ
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری رۆژهەڵاتی كوردستان و سەرۆك عەشیرەتی پیران كاك(كەریم ئاغای حاجی حەمەدەمین ئاغای شیناوێ)مان بیست.
كاك كەریم ئاغا كەسایەتیەكی دڵسۆز و نیشتیمانپەوەر بوو، یەكێك لەو كەسایەتیە بە هەڵوێستانە بووە هەمیشە خزمەتی ئاوارەكانی باشوری كوردستان لە ئێران كردووە.
بەم بۆنە خەمناكەوە، سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەی و تەواوی كەسوكار و خزمانی عەشیرەتی پیران لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمی هەموو لایەك دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین گیانی كاكە كەریم ئاغا بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
15ـی تشرینی یەكەمی 2021
……………………………
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز سیروان محەمەد مێحدین
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، كاك سیروان محەمەد مێحدین
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(سامیە ئەحمەد محەمەد) دایكی بەڕێزتانمان بیست.
سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و خزم و دۆستانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی دایكی ئازیزتان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
15ـی تشرینی یەكەمی 2021
……………………………
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی رەمەزان حوسێن تەها
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لەخانەوادە و كەسوكاری رەمەزان حوسێن تەها
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر كاكە(رەمەزان حوسێن تەها)مان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و خزم و كەسوكار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
15ـی تشرینی یەكەمی 2021
…………………………….
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز دكتۆر عومەر حاجی مستەفا
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، دكتۆر عومەر حاجی مستەفا
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاكە(خالید حاجی مستەفا) برای بەڕێزتانمان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و خزمانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمی ئێوە و كەسوكارتان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین گیانی كاكە خالید بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادەكەتان ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
15ـی تشرینی یەكەمی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.