Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:38

ئەردۆگان: ڕووبەڕووی هێزەکانی ئەمریکا و سوریا دەبینەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆک کۆماری تورکیا بەردەوامە لە هەڕەشەکانی و لە دوایین گوتاریدا ڕایگەیاندووە ڕووبەڕووی هێزەکانی ئەمریکا و سوریا دەبنەوە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارەکەی ئەم دواییەیدا ڕایگەیاندووە، کە ئەمریکا و ڕووسیا بەڵێنەکانیان لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان جێبەجێ نەکردووە و تورکیا ئارام ناگرێت و هەنگاوی پێویست دەگرێتەبەر.

هەروەها ئەردۆغان ڕاشیگەیاندووە، بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی هێزەکانی یەپەگە و هەسەدە، هەروەها دەشڵێت، رووبەڕووی هێزەکانی ئەمریکا و سوریا دەبنەوە لە ناوچەکە.

جێی باسە لە هەفتەی ڕابردوودا سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە سوریا دژی بەرژەوەندیی ئەمریکان و هەڕەشەیەکی گەورەن بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا.

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.