مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی ھەڤاڵان فهرهاد عهونی و ساسان عەونی دەكات.
ھەڤاڵانی بەڕێز فهرهاد عهونی و ساسان عەونی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاکە (خەسرۆ)ی برای بەڕێزتانمان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی خۆمان و ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتیمانەوە پرسە و سەرخۆشی لە بهڕێزتان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
له خودای گهوره داواكارین دڵنهوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و، گیانی برای کۆچکردویشتان بهر رهحمهتی خۆی بخات و، به بهههشتی بهرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.