مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو دکتۆر تەھا مەحوی دەكات.
بۆ به‌ڕێز دکتۆر تەھا مەحوی
بەداخ و پەژارەیەكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستا (عوسمان مەلا ئەسعەد مەحوی)ی باوکی بەڕێزتانما پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده كوردپهروهرەکەتان و كه‌سوكار و خزم و ئازیزانی خوالێخۆشبوو و تەواوی بنەماڵەی بەڕێزی مەحوی ده‌كه‌ین و، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و، گیانی مامۆستا عوسمان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.