هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا كاریگه‌ری كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی هه‌ردوو وڵاتی هه‌ڵه گواستووه‌ته‌وه و كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا نه‌چوونه‌ته ناو سنووره ئاوییه‌كانی رووسیا.
چوونی كه‌شتیی USS Chafee ی ئه‌مریكا بۆ ناو ده‌ریای ژاپۆن له‌و كاته‌دا كه مانۆڕی سه‌ربازی رووسیا و چین له‌وێ ئه‌نجام ده‌درا بووه هۆی كێشه‌ی دیپلۆماتی كورتمه‌ودا له‌نێوان هه‌ردوو وڵات.
له كاتێكدا مۆسكۆ رایگه‌یاند كه كه‌شتیی Amiral Tributs سه‌ر به كه‌شتیگه‌لی رووسیا رێگه‌یان له‌وه گرتووه كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا بچنه ناو سنووره ئاوییه‌كانی رووسیا، هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی ره‌ت كرده‌وه.
هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه "راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا له‌باره‌ی كاریگه‌ری كه‌شتیی نێوان هه‌ردوو هێزه ده‌ریاییه‌كه هه‌ڵه‌یه.
كه‌شتیی جه‌نگیی USS Chafee به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی رۆتینی له سنووره ئاوییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ده‌ریای ژاپۆن له 15ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 ئاماده‌كاری بۆ فڕینی هه‌لیكۆپته‌ر ده‌كرا، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا كه كه‌شتییه‌كه تاكوو 65 مه‌تر نزیك بووه‌ته‌وه له كه‌شتییه‌كی جه‌نگی رووسی. به‌ڵام كه‌شتیی جه‌نگیی ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له سنووره ئاوییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بووه و نه‌چووه‌ته ناو سنووره ئاوییه‌كانی رووسیا".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.