Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 16:24

لەهەولێر یەکەمین کۆڕبەندی پەرەپێدانی پیشەسازی 2021 دەستی بەکارەکانی کرد

کوردستان TV
100%

  له‌ راگه‌یاندراوێكدا، پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌: بەیانی ئەمڕۆ شەممە 2021.10.16، بەئامادەبوونی کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێرو ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسان و بازرگانان و خاوەنی کۆمپانیاکان، بەسەرپەرشتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوەتی هەرێمی کوردستان، کۆڕبەندی یەکەمی هەولێر بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی2021 دەستی بەکارەکانی کرد.
 پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت: ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم کۆڕبەندە، پیشاندانی ڕۆڵی کەرتی پیشەسازی لەگەشەپێدانی ووڵاتان و ڕۆڵی پڕۆژە پیشەسازییەکان بەتایبەتی بچووک و مامناوەند لەگەشەپێدانی کەرتی پیشەسازی و ڕەخساندنی دەرفەتی هاوکاری و تەواوکاری لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندیی بۆ پشتیوانی کارگەکان و زانینی پێویستیەکان و کێشەکانی خاوەن کارگەکان و گەیاندنی بەحکومەتی هەرێم و ئاڵوگۆڕپێکردنی ئەزموون و شارەزاییە دەگمەنکان و بەهێزکردنی ڕۆشنبیری کاری ئازاد لەلایەن تاکەکانی کۆمەڵگە.

 

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.