وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، حوسه‌ین ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین، یانگ یی تاوتوێی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمییان كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند عه‌بدوڵڵاهیان و یی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام داوه و له‌باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی و رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ كه له‌نێوان ئێران و چیندا واژوو كراوه دواون.
یی به پێویستی زانیووه ته‌واوی لایه‌نه به‌شداربووه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی و گوتوویه‌تی: "به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی ده‌كه‌ین له دانیشتنه‌كانی نێوان ئێران و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و چاودێری ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئاماده‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ.
عه‌بدوڵڵاهیانیش تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به باشی به‌ڕێوه ده‌چن و له بڕۆكسڵ به‌رده‌وامییان پێ ده‌درێت و به پێویستیشی زانی ئه‌مریكا سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.