بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5،1 پلەی ریختەر پارێزگای كرمان'ی هه‌ژاند كه ده‌كه‌وێته باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران.
سه‌نته‌ری بوومه‌له‌رزه‌ناسیی زانكۆی تاران رایگه‌یاند كاتژمێر 15:16 به كاتی خۆجێیی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5،1 كرمانی هه‌ژاندووه.
ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه شارۆچكه‌ی زه‌ره‌ند بووه و له قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر له توێكڵی زه‌ویدا رووی داوه.
تاكوو ئێستا هیچ لێدوانێك نه‌دراوه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه داخۆ بوومه‌له‌رزه‌كه زیانی ماڵی و گیانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه یاخود نا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.