لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ داین.
له راگه‌یاندراوێكدا، لێژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویكرده‌وه:
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژ، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٠٢١/١٠/١٧ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ڕی سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌کە به‌ڕێوه‌چوو.
لێژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا رایدهگهێنێت: ته‌وه‌ری یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به‌پرسی كێشه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژ، نوێنه‌ری ئه‌م توێژه ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بوون و سه‌رجه‌م داواكاری و یاداشتهكانییان خسته به‌رده‌م سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌کە، دواتر سه‌رۆكی لیژنه و ئه‌ندامان پاڵپشتی ته‌واوی خۆیان بۆ داواكارییه‌كانیان خسته ڕوو، بڕیاردرا به نوسراوی فه‌رمی داوا بكرێت له هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌ریه‌كه له وهزیرەکانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و دارایی له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه ئاماده‌بن و ڕێگه چاره‌ی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كه بدۆزرێته‌وه.
راشیدهگهیهنن: له‌به‌شێكی تر كۆبونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر پرسی پرۆسه‌ی پڕكردنه‌وه و وه‌رگرتنی ده‌رچووانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له زانكۆ و په‌یمانگاكان، هاوکات بڕیاردرا به نوسراوێكی فه‌رمی داوا له وازاره‌تی خوێندنی باڵا بكرێت كه ژماره‌ی كورسیه‌كانی خوێندن زیاد بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێت زۆرترین ده‌رچووی به‌شه جیاوازه‌كان له زانكۆ و په‌یمانگا حكومییه‌كان وه‌ربگیرێن.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو و یاداشتانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه كرابوون و خوێندرانه‌وه و بڕیاری پێویستیان له‌سه‌ر درا.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.