ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نت له 50 ساڵ نزیك بووه‌ته‌وه پێویسته به زووترین كات ده‌ست له خواردنه‌وه‌ی هه‌ندێ خواردنه‌وه هه‌ڵبگری به‌تایبه‌تیش خواردنه‌وه گازی و ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی كه شه‌كری سۆده‌ی تێدایه.
به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه ته‌ندروستییه‌كان ده‌ركه‌وتووه خواردنی ئه‌و شه‌كرانه‌ی كه له خواردنه‌وه‌كاندا هه‌یه به‌تایبه‌تیش خواردنه‌وه گازییه‌كان زیانێكی گه‌وره له ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌ده‌ن، ئه‌و خواردنه‌وانه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ئه‌نسۆلین به‌جێ ده‌هێڵن به‌تایبه‌تیش به گه‌وره‌بوونی زیاتری ته‌مه‌نه‌وه.
تۆژینه‌وه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن خواردنه‌وه گازییه‌كان نه‌ك ته‌نیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه، به‌ڵكو كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر خانه‌كانی مێشكی مرۆڤیش به‌جێ ده‌هێڵێ و هۆكاره‌كانی پیربوون و په‌ككه‌وتن پێش ده‌خات.
بۆیه ئامۆژگاری مرۆڤایه‌تی به‌گشتی ده‌كرێ به‌تایبه‌تیش ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له 50 ساڵ نزیك بۆته‌وه، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دوور بكه‌ونه‌وه له خواردنه‌وه گازییه‌كان.
هه‌روه‌ها ئامۆژگاری ده‌كرێن له شوێنی خواردنه‌وه گازییه‌كان، مرۆڤ ئه‌م خواردنه‌وانه بخوات:-
- شیر كه سوودێكی گه‌وره به جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌به‌خشێ و زۆرێك له ڤیتامینه‌كانی تێدایه و به‌تایبه‌تیش بۆ مرۆڤی ته‌مه‌نی 50 ساڵ ئێسك و جومگه‌كان و سیسته‌می به‌رگری به‌هێز ده‌كات.
- خواردنه‌وه‌ی میوه سروشتییه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌كانییه‌وه.
- خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌شێوه‌یه‌كی زۆر له ڕۆژدا.
- شیر به شكۆلاته كه خواردنه‌وه‌یه‌كی پڕ له ڤیتامین و ته‌ندروستتره له خواردنه‌وه گازییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.