پارێزگاری هەولێر ڕایگهیاند، بە فهرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری بە قەزاکردنی پیرمام دەدرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری بە قەزاکردنی پیرمامی داوە و لەمڕۆوە ڕێوشوێنی پێویست دەگیرێتە بەر بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە.
پارێزگاری ههولێر ڕاشیگهیاند: بههۆی پێگهی جوگرافی و فراوانبوونی سنووری ناحییهی پیرمام، بڕیاری به قهزاكردنی ناحییهكه پێویست بوو
بڕیارەکەی مەسرور بارزانی لەچوارچێوەی هەوڵەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دێت بۆ شۆڕکردنەوەی دەسەڵات بۆ خوارەوە بە مەبەستی کارئاسانی زیاتر بۆ هاووڵاتییان.
هەر لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کابینەی نۆیەم چهند ڕۆژێك پێش ئێستا بڕیاری بە قەزاکردنی ناحییەی عەنکاوە درا، هەروەها هەردوو شاری سۆران و زاخۆ بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کران بە ئیدارەی سەربەخۆ.
جێی باسە پیرمام یەکێکە لە ناحییەکانی قـەزای شـەقـڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر، بەپێی ئامارێکی ساڵی 2018 ژمارەی دانیشـتوانی ناحیهكه به زیاتر له 54 هەزار كهس مەزەندە دەکرێت و دەکەوێـته باکـووری خـۆرئـاوای شـاری هـەولـێـر، هەروەها یەکێکە لە گەورەترین ناحییەکانی قەزای شەقڵاوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.