وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بڕیاری دا وه‌ك پلانی زستانه‌ی كشتوكاڵ 50%ی خاكی كشتوكاڵی له سه‌رتاسه‌ری عێراق كه‌م بكاته‌وه به‌هۆی وشكه‌ساڵی و كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاوی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وییه‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراقی ڕایگه‌یاند: ئه‌و ڕێژه ئاوه‌ی كه ئێستا له به‌نداو و خه‌زانه‌كان هه‌ن به‌شی 2.5 ملیۆن دۆنم كشتوكاڵ ده‌كات.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش ده‌بێته 50%ی ئه‌و زه‌وییانه‌ی كه پارساڵ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له عێراق كشتوكاڵییان لێ كرابوو كه 5 ملیۆن دۆنم زه‌وی بوون.
حه‌مید نایف هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌م بڕیاره به‌هۆی وشكه‌ساڵی و كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاوی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی عێراق ده‌ركراوه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێشبینی ده‌كه‌ن ساڵی داهاتووش له عێراق وشكه‌ساڵی بێت و ڕێژه‌ی بارینی باران به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له سه‌رتاسه‌ری وڵات كه‌مبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.