Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 12:40

UN: لایەنەکان رێککەوتوون لەسەر ئامادەکردنی رەشنووسێک بۆ دەستووری سووریا

کوردستان TV
100%


نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سووریا، گێر پیدەرسن لە بارەی گەڕی شەشەمی دانوستانەکانی لیژنەی دەستووری سووریا کە سبەی دەستپێدەکات ئەوەی راگەیاند کە لایەنەکان بۆ یەکەم جار گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنی پێواژووی ئامادەکردنی رەشنووسێک بۆ چاکسازی لە دەستووری سووریا.

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سووریا، گێر پیدەرسن لە بارەی گەڕی شەشەمی دانوستانەکانی لیژنەی دەستووری سووریا کە سبەی دەستپێدەکات ئەوەی راگەیاند کە لایەنەکان بۆ یەکەم جار گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنی پێواژووی ئامادەکردنی رەشنووسێک بۆ چاکسازی لە دەستووری سووریا.


ئەندامانی "گرووپی بچووک"ی دەستووری سووریا کە لە 15 نوێنەری ھەریەک لە رژێمی ئەسەد، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا پێکدێن، دوای ماوەی ھەشت مانگ و نیو دووبارە لە جنێڤ کۆدەبنەوە.


نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سووریا، گێر پیدەرسن، لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کە لە نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە جنێڤ ئەنجامیدا، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمڕۆ بەجیا لەگەڵ نوێنەرانی رژێمی ئەسەد، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کۆبووەتەوە.


پێدرسن، ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە گەڕی پێنجەمی کۆبوونەوەکانی لیژنەی دەستووری سووریا کە لە 25-29ی کانوونی دووەمی 2021 بەڕێوەچوو بەبێ ئەنجام کۆتایی ھاتبوو و گوتی: "خۆشحاڵ دەبم کە ئەوە رابگەێنم کە گەیشتووینەتە لێکتێگەیشتنێکی لەم شێوەیە: 'ھەردوو ھاوسەرۆک، لە ئێستادا نەک تەنھا لە بابەتی ئامادەکردنی چاکسازیی لە دەستوور بەڵکو لە ھەمان کاتدا لەسەر دەستپێکردنی رەشنووسی دەستووریش ھاوڕان. راستییەکەی، ئەوە شتەی لەم ھەفتەیەدا ھەیە، دەستپێکردنی پێواژووی ئامادەکردنی رەشنووسی دەستوورە بۆ چاکسازی لە دەستووری سوریایە.


پیدرسن، لە وەڵامی پرسیاری  ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا له‌باره‌ی ئایا چەند گەڕی دیکەی دانووستانتان پێویستە بۆ نووسینەوەی ئەو دەستوورەی کە داھاتووی سووریا دیاری دەکات؟، گوتی: وەڵامێکی کورتم بۆ ئەم پرسیارە دەبێت. نازانم. با بزانین کۆبوونەوەکانی ئەم ھەفتەیە بەچی ئاراستەیەک دەڕوات.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.