لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە ویلایەتی کوارە رۆژئاوای نێجیریا، 16 کەس گیانیان لەدەست دا و 11 کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە راگەیاندنی نیشتمانی ئەو وڵاتەدا بڵاوکراونەتەوە، لەسەر رێگای وشکانی جیبا-بۆدی سادو لە ناوچەی مۆرۆ، دوو پاس بەریەک کەوتوون.
لە رووداوەکەدا، 16 کەس گیانیان لەدەستداوە و 11کەسی دیکەش برینداربوون.
بەرپرسانی ناوچەکە باس لەوە دەکەن کە برینداران گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و نیگەرانیش هەیە لە بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەوانەی لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.