Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 16:26

نرخی به‌رمیلێک نه‌وت به‌ 85 دۆلار و 73 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرا

کوردستان TV
100%


لە بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌ 85 دۆلار و 73 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.

رۆژی هه‌ینی نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رز بووه‌وه‌ بۆ 85 دۆلار و 10 سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌84 دۆلار و 86 سه‌نت ته‌واوكرد، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ش  نرخەکەی به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژه‌ی له‌سه‌دا 1،02 بەرزبووەتەوە و به‌ 85 دۆلار و 73 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.

لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به‌ 82 دۆلار و 80 سەنت فرۆشرا.

باس لەوەیش دەکرێت كه‌ ره‌نگه‌ لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 85 دۆلار و 83 سه‌نت بۆ 85 دۆلار و 98 سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان85 دۆلار و 59 سه‌نت بۆ 85 دۆلار و 50 سه‌نت بمێنێته‌وه‌.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.