لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م بڕیاری دا ڕێگه به چوونه نێو یاریگاكانی عێراق بدات، به‌ڵام به‌مه‌رج، ئه‌مه له كاتێكدایه كه ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه به‌هۆی په‌تای كۆڕۆنا یاریگه‌كانی عێراق به‌بێ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ر یارییه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌حمه‌د مووسه‌وی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕێگه‌ی دا جه‌ماوه‌ر بێنه ناو یاریگه، به‌و مه‌رجه‌ی ڕێژه‌ی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر 30% تێپه‌ڕ نه‌كات، ئه‌مه‌ش له یارییه‌كانی گه‌ڕی پێنجه‌می خولی نایابی عێراقه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێ.
مووسه‌وی ڕاشیگه‌یاند: تیمێكی پزیشكی 3 كاتژمێر به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كان دێنه ناو یاریگا و ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی به هاووڵاتیان ده‌ده‌ن به به‌كارهێنانی ته‌عقیم و ماسك به‌ستن.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌ر هانده‌رێك بیه‌وێ بێته ناو یاریگه، ده‌بێت كارتی ڤاكسینی هه‌بێت و به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ڤاكسینی كۆڕۆنای نه‌كردبێت نابێت بێته ناو یاریگه.
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌نێو یاریگه‌ش ده‌بێت سه‌رجه‌م ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی جێبه‌جێ بكرێ، به‌رپرسیاره‌تی ئه‌مانه‌ش له‌سه‌ر كارگێڕی یاریگاكانه بۆ سه‌لامه‌تی جه‌ماوه‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.