Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 17:57

سێ پەیامی سەرەخۆشیی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئێنزه‌یی

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، کاک عه‌بدوڵڵا ئێنزه‌یی، به‌داخێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی خاتوو(دونیا ئیبراهیم مینه‌) هاوژینی کوڕی به‌ڕێزتانمان بیست.

سه‌ره‌خۆشیمان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و خزم و که‌سوکارتان ده‌که‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ به‌ڕێزتان و که‌سوکارتان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات.

انا للە و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

18ـی تشرینی یەكەمی 2021

...………………………

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی حه‌مه‌د نه‌بی ئه‌حمه‌د

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی حه‌مه‌د نه‌بی ئه‌حمه‌د، به‌دڵگرانیه‌کی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی به‌وه‌فای شۆڕشی ئه‌یلول و که‌سایه‌تی نیشتیمانپه‌روه‌ر(حه‌مه‌د نه‌بی ئه‌حمه‌د)مان بیست.

سه‌ره‌خۆشیمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ کوردپه‌روه‌ره‌که‌تان و ته‌واوی خزم و که‌سوکارتان ده‌که‌ین خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ خانه‌واده‌ و که‌سوکارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

18ـی تشرینی یەكەمی 2021

…………………………

پەیاما سەرخوشی یا بارەگایێ بارزانی بۆ مالباتا پەرلەمانتەر مەم اسکندر نێروەی

بناڤێ خودیێ مەزن و دلوڤان

بەرێزان مالباتا خودێ ژێ رازی بـ خەم و کوڤان ڤە خەبەرێ مالئاڤاھیا(کیف اللە کەرەم ئەسکەندەر)مامێ ھەوە گەھشتە مە.

پرسە و سەرەخوشی یا خۆ دگەھینە مالباتا ھەوەیا تێکوشەر و خەباتکەر و ھەمی کەس و کارێن خودێ ژێ رازی و خو ھەڤپشکێ خەما ھەوە دزانین.

ژ خودێ مەزن دخوازین سەبر و ھەدارێ بدەتە ھەوە و خودێ ژێ رازی بدەتە بەردلوڤانیا خوە و گیانێ وی بـ بھەشتا بەرین شاد بکەت.

انا للە و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

18ی تشرینا ئێکێ 2021

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.