Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:39

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 6 پلە ناوچەی دەریای ناوەڕاستی هەژاند

کوردستان TV
100%

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی شەش پلە، باشووری رۆژئاوای پارێزگای ئانتاڵیای هەژاند.

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی شەش پلە لەسەر پێوەری رێختەر کەناراوەکانی قەزای کاش باشووری رۆژئاوای پارێزگای ئانتاڵیای هەژاند.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌دانی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (AFAD) لە ماڵپەڕی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 08:32 ناوچەکەی هەژاندووە.

هێزی بوومەلەرزەکە بەتوندی شەش پلە بووە و لە قوڵایی 36،10 کیلۆمەتر روویداوە، چەقەکەشی لە دووری 189،11 کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی قەزای کاش بووە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.