Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:46

بەهۆی تەم و بەفرەوە گرفتی هاتوچۆ له‌ پارێزگای وان دروست بوو

کوردستان TV
100%

لە قەزای باهچەسەرای سەربە پارێزگای وان، بەهۆی تەم و بەفرەوە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل گیریان خوارد.

ماوەی دوو رۆژە تاوەباران قەزاکەی گرتووەتەوە و لە بەرزاییەکانیش بەفر دەبارێت، بەهۆی تەمی چڕ و بەفرەوە لەسەر رێگای سەرەکی وان-باهچەشەهیر شۆفێران دووچاری گرفت بوون.

بەشێک لە شۆفێران لەسەر رێگای کارابێت لەڕێی بەستنی زنجیرەوە توانیان درێژە بە رێگاکەیان بدەن. ئەو ئۆتۆمبێلانەشی زینجیریان نەبەستبوو ناچاربوون ماوەیەکی درێژ لە رێگاکەدا بمێننەوە.

یەکێک لە شۆفێرەکان بە ناوی مەولود باسی لەوە کرد کە لەناکاو بەفر و باران دەستی پێ کردووە و گوتی: "دەمویست بچم بۆ باهچەشەهیر، بەڵام بەهۆی بەفرەوە ناتوانم بڕۆم. بەناچاری زنجیر لە تایەی ئۆتۆمبێلەکەم دەبەستم. رێگاکە زۆر خراپە. لە ماوەیەکی کەمدا بەفرێکی زۆر باری. چاوەڕێ ئەمەمان نەدەکرد".

شۆفێرێکی دیکەش بە ناوی محه‌مه‌د چۆک باسی لەوە کرد کە لە باخچەسەرای-ەوە دەچن بۆ وان و گوتی: "لەبەر ئەوەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەماندا زنجیرمان نەبوو نەمانتوانی رێگەکە ببڕین و نزیکەی دوو کاتژمێر لەسەر رێگاکە ماینەوە. ناردوومانە زنجیرمان بۆ بهێنن، دوایی زنجیرەکە دەبەستن و دەڕۆین"

2345

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.