Erbil 38°C پێنجشەممە 13 ئاب 21:16

پۆلیسی هه‌ولێر: که‌سێک به‌تۆمه‌تی دزینی ماتۆڕسکیل ده‌ستگیر کرا

کوردستان TV
100%


پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ست گیر كردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌: بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، لە نزیک هوتێلێک لە هەولێر، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (خ. ا. ح) بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیلێک قۆڵبەست کرد.
پۆلیسی هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت: تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر ماتۆڕسکیلەکە و ئامێرێکی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و چەند ئامێرێکی دیکەدا گیرا، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کرا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.