Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 18:22

نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە 84 دۆلار و 53 سەنت

کوردستان TV
100%

بەرمیلێک خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 84 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە 85 دۆلار و 40 سەنت و رۆژەکەی بە 85 دۆلار و هەشت سەنت تەواو کرد، بەڵام کاتژمیر 09:16ی بەیانی ئەمڕۆ نرخەکان بەڕێژەی سەدا 0،64 دابەزینیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برێنت بە 84 دۆلار و 53 سەنت فرۆشرا.

لە هەمان کاتدا بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 81 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

چاوەڕوانییەکان لە زیادبوونی یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا و دابەزینی خواست لەسەر نەوت وای کردووە نرخەکان دابەزن.

بەگوێرەی هەڵسەنگاندنەکانی ئینستیتۆی نەوتی ئەمریکا، یەدەگەکانی نەوتی ئەو وڵاتە هەفتەی رابردوو بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی نزیکەی 3،3 ملیۆن بەرمیل زیادی کردووە، ئەمە لە کاتێکدا کە وا چاوەڕوان دەکرا 2،2 ملیۆن بەرمیل زیاد بکات.

هەروەها هەوڵەکانی حکوومەتی چین بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی وزەی جیهان و رێگریکردن لە هەڵکشانی نرخی خەڵووز، هۆکارێکی دیکەی دابەزینی نرخی نەوتە.

لە لایەکی دیکەشەوە خۆکۆکردنەوەی ئابووری جیهان لە دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و هاتنی وەرزی سەرما و سۆڵە رێگرە لە دابەزینی زیاتری نرخی نەوت.

بە رای پسپۆڕان گرفتی وزە لە ساڵی 2022شدا بەردەوام دەبێت و ئەگەر هەیە لە کۆتایی ساڵی داهاتوودا بتواندرێت ئاستی داواکاری و خستنەبازاڕ هاوسەنگ بکرێتەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.