وهزارهتی شارهوانی رایگهیاند: دوو پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شارۆچكەی عەنكاوە جێبەجێ دەكرێن.
له راگهیاندراوێكدا ، وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: دوو پرۆژەی خزمەتگوزاریی چاككردنی شەقام و تۆڕی ئاوی خواردنەوە لە شارۆچكەی عەنكاوەی سەر بە هەولێر جێبەجێ دەكرێن، وەزارەت بۆ تەواوكردنی پرۆژەكان لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانی، بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 56 ملیۆن دینار.
وەك لە فەرمانێكی وەزاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە، بڕیار درا بە خەرجكردنی گوژمەی 56,482,500 پەنجا و شەش ملیۆن و چوارسەد و هەشتا و دوو هەزار و پێنجسەد دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی چاككردنی شەقام بە كۆنكرێت بەرانبەر كۆمەڵگەی مارعۆدا لە عەنكاوە و هەروەها لەگەڵ تۆڕی ئاو كە ئەم پارەیە بە گوێرەی ڕێنماییەكانی دارایی خەرج دەكرێت.
داڕشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.