ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق پێشبینی ده‌كات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاو بگاته 100 دۆلار.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌وۆرك شۆپێكیدا كه له‌هوتێل ره‌شیدی به‌غدا سازكرابوو گوتی: حكومه‌تی عێراق له بودجه‌ی 2022 نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی به 55 تا 60 دۆلار داناوه .
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار روونیشیكرده‌وه كه ئه‌م نرخانه یارمه‌تی ده‌رده‌بن بۆ تێپه‌ڕاندنی كورتهێنانی دارایی له بودجه‌ی گشتی.
هه‌روه‌ها ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق پێشبینی ده‌كات له چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوو نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاو بگاته 100 دۆلار .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.