كه‌مێك پێش ئێستا ، به ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌راسیمی خه‌ڵاتكردنی قوتابییه یه‌كه‌مه‌كانی پۆلی 12 ى ئاماده‌یی له شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتارێكی پێش كه‌ش كرد‌و رایگه‌یاند: پیرۆزبایی له قوتابییه سه‌ركه‌وتووه‌كان ده‌كه‌م ، ده‌ست خۆشی له خێزانه‌كانتان و مامۆستا ماندوو نه‌ناسه‌كان ده‌كه‌م.
راشیگه‌یاند: هیوادارم قوتابيیان له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیانتاندا سه‌ركه‌وتووبن و له قۆناغی زانكۆشدا به هه‌مان شێوه سه‌ركه‌وتوو بن.
گوتیشی، خۆشحاڵم كه ئێوه خۆتان ماندوو كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزترتان هه‌بێت و زانست و خوێندن هێزن.
مه‌سرور بارزانی راشیگه‌یاند: هیوادارم خوێندن له پێناو خوێندن نه‌بێت و بۆ ئه‌وه بێت بتوانن له رێی خوێندنه‌وه وڵاته‌كه‌تان ئاوه‌دانتر بكه‌ن ، ژینگه‌یه‌كی باشتر بڕه‌خسێنن و ئێوه ده‌توانن له داهاتوودا ببنه سه‌ركرده و رێبه‌ر و مامۆستای باش بۆ نه‌وه‌كان.
مه‌سرور بارزانی گوتیشی: سه‌ره‌ڕای دۆخی كۆڕۆنا و قه‌یرانی دارایی پڕۆسه‌ی خوێندن نه‌وه‌ستا و گرنگی زیاتر به كه‌رتی خوێندن له كارنامه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم جێگیر كراوه.
مه‌سرور بارزانی راشیگه‌یاند: به‌داخه‌وه به هۆی كۆرۆنا و قه‌یرانی دارایی، نه‌مانتوانی وه‌ك پێویست كارنامه‌مان له بواری په‌روه‌رده جێبه‌جێ بكه‌ین، به‌ڵام به‌و هه‌لومه‌رجه‌شه‌وه خوێندن نه‌وه‌ستا و بۆ ئه‌وه‌ش سووپاسی وه‌زیری په‌روه‌رده و سه‌رجه‌م مامۆستایان ده‌كه‌م.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند: به‌داخه‌وه دۆخی كۆڕۆنا جارێكی دیكه خراپ بووه‌ته‌وه ، داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌م ڤاكسین وه‌ربگرن.
مه‌سرور بارزانی گوتیشی ، تكا له هاووڵاتییان ده‌كه‌م بۆ سه‌لامه‌تی خۆیان و كه‌س و كارتان پابه‌ندی رێككاره ته‌ندروستییه‌كان بن و ماسك ببه‌ستن و خۆتان بپارێزن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.